Mazın Asad
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن ماوەی ١٠ ساڵە ئەرکی سکرتاریەتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبات و ئەمڕۆ پێش کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ماڵئاوای لە کارمەندەکان کرد.
بان کی مۆن لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند شانازی دەکات بە بەڕێوەبردنی ئەرکی سکرتاریەتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و دواتر ستایشی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و بارەگاکەی جێھێشت.
بان کی مۆن بەشداری لە ئاھەنگی سەری ساڵ لە گۆڕەپانی تایمس دەکات.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە ئاھەنگی سەری ساڵ لە گۆڕەپانی بەناوبانگی تایمس لە نیویۆرک دەکات.
لە لایەکی دیکەش سکرتێری ھەڵبژێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێریز لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دەستبەکار دەبێت.