Ramal Mahmood
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە رووسیا دەرناکرێن.
پوتین لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: "مافی وەڵامدانەوە بە نهێنی دەهێڵینەوە. بەڵام خۆمان ناخەینە ئەو ئاستە نابەرپرسانە. پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی رووسیا-ئەمریکا بەپێی هەڵوێستی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دادەڕێژینەوە. دیپلۆماتکارانی رووسیا لە ئەمریکاوە دەگەڕێنەوە و پشووری سەری ساڵی نوێ لە رووسیا بەسەر دەبەن. کێشە بۆ دیپلۆماتکارانی ئەمریکا دروست ناکەین و کەسیان نانێرینەوە".
پوتین سزا نوێیەکانی ئەمریکای بە زیانگەیاندن بە پەیوەندی دووقۆڵی هەردوو وڵات لە قەڵەم دا و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمەش زیان لە سەقامگیری گەلی رووسیا-ئەمریکا و هەموو جیهان دەدات. پوتین خەمباری خۆی لەوە دەربڕیووە کە سەرۆکی ئەمریکا ئۆباما بەمجۆرە هەڵوێستە خولەکەی خۆی کۆتایی پێدەهێنێت و سەری ساڵیشی لە ئۆباما و ترەمپ و گەلی ئەمریکا پیرۆز کردووە.
ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیکترۆنی بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته، ماوه‌ی 72 كاتژمێری بۆ 35 دیپلۆماتكاری رووس داناوه ئه‌مریكا بهجێبهێڵن. هاوكات داوای كردووه دوو شوێن كه له ماریلاند و نیویۆرك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی رووسیاوه به‌كارده‌هێنرێت، چۆڵبكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاندبوو، داوای له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتین كردووه ئه‌و ٣٥ دیپلۆماتكارە ئهمریكیەی كه له رووسیا كار ده‌كه‌ن رەوانەی وڵاتەکەیان بكاته‌وه.