İdris Okuducu,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
به‌غدا - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌كانی پێدانی زانیاریی ناسنامه‌ی نۆ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی به ئێران، دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
به‌پێی بانگه‌شه‌ی كه‌ناڵی العربیه-ی سعوودی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، زانیاریی ناسنامه‌ی نۆ ملیۆن هاووڵاتیی عێراق كه به "كارتی نیشتمانی" ناسراوه، داوه به حكوومه‌تی تاران.
هه‌واڵه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی حزبوڵڵای عێراقه‌وه دراوه به ئێران و كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه به‌ڕێوه‌براوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش لهڕاگهیهنراوێكدا بانگه‌شه‌كانی العربیه-ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانی بۆ ده‌ره‌وه محاڵه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و سیستمه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانیی تێدایه، له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی به‌رگریی زیره‌كه‌وه پارێزگاریی لێده‌كرێت.