Yusuf Aydın Deniz
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئیزمیر - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: " ئاگادارین هاوڕێیانمان به‌گشتی له ئاماده‌باشیدان و، ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان كردووه. له ئێستادا كاری چاككردن و كۆنترۆڵی سیستمه‌كانی كامێراكانمان ده‌كرێن، كاری چاككردنی ئه‌و مۆلیدانه‌ی هه‌ن ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێداویستی نوێ بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كڕدرێت كه كه‌موكورتیان هه‌یه وه‌ك كه‌موكورتی مۆلیده و رووناكی".
سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌درێت له‌ڕێگه‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌وه فشار و گرژی دروستبكرێـت و، چه‌ند سیناریۆیه‌كی داڕێژراو هه‌یه كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه و، گوتی: "به‌سێ قۆناغ كارده‌كه‌ن. له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر لیستی ناوی ده‌نگده‌ران، دواتر ئازادیی راده‌ربڕین و دواتریش له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن مشت‌ومڕ دروستبكه‌ن. یان بۆ به‌رگێك ده‌گه‌ڕێن بۆ شكسته‌كه‌ی خۆیان، یان هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و سه‌قامگیرییه ده‌ده‌ن كه وڵات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه‌وه پێیگه‌یشتووه."
گوتیشی: "پێویسته رێ به كه‌س نه‌درێت گومان و سێبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بكات، به كه‌یفی كه‌س كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن تیكبدرێت، قسه هه‌ڵبه‌ستێت بۆ سیاسه‌تی تورك و دیموكراسی تورك".
سوله‌یمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له توركیا هه‌ڵبژاردن به‌شێوازی دیجیتاڵ ئه‌نجامنادرێت، پرۆسه‌ی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش دیجیتاڵی نییه و، گوتی: "هاووڵاتی به‌خێرایی لێدانی مۆرێك ده‌نگه‌كه‌ی ده‌دات. له سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئێمه‌دا، له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤ هه‌یه و لهكۆتاییهكهشیدا هه‌ر مرۆڤ هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه بانگه‌شه‌ی ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامی كۆمپیوتهریهوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ڕاستییه‌وه نییه. تا ئه‌مڕۆ دوای هیچ هه‌ڵبژاردنێك سكاڵایه‌ك نه‌بووه له‌وباره‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بكات".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سۆیڵو رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بوێری نییه به‌بێ ئاگاداری ستاندێك بكه‌نه‌وه یان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی، خۆپیشاندانێكی نایاسایی رێكبخه‌ن و پاشان رووبه‌ڕووی پۆلیس و جه‌ندرمه ببنه‌وه، له هه‌مان كاتدا شێوازی سیاسه‌ت كردنیش نییه. له‌به‌رئه‌وه دووباره تكا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌مه‌وه رێكاری په‌یوه‌ندیدار بگرنه به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و چالاكیانه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه لێره‌دا چاو له هیچ نایاساییه‌ك ناپۆشین".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كان دروست ده‌كرێن، سۆیڵو رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا هه‌وڵی ئه‌و بانگه‌شه‌یان دا كه گوایه سوورییه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن. كاتێك هاتینه ئێره و به‌ژماره و زانیارییه‌وه وه‌ڵامماندانه‌وه، بێده‌نگه‌یان لێ‌كرد. ئه‌مجاره بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناونیشان و ده‌نگده‌ری مردوویان هێنایه ئاراوه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه به ژماره و زانیاری وه‌ڵامدرایه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌فته‌یه به زانیاری و ژماره وه‌ڵامی ئه‌و بوختانهمان دایه‌وه كه هه‌وڵده‌درا له‌ڕێگه‌ی جه‌ندرمه‌وه هه‌ڵببه‌سترێت. ئێستاش چاوه‌ڕوانی بوختانی داهاتوویان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئێمه روومان سپییه، ته‌واوی قۆناغه‌كانمان شه‌فافه، ته‌واوی قۆناغه یاساییه‌كانی وڵات به‌بێ كه‌موكورتی به‌ڕێوه‌ده‌چن، سوپاس بۆ خودا ته‌واوی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیانن".
گوتیشی: "رێوشوێنمان دژ به‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له رێگه‌ی میدیاوه ته‌خمین ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دروست بكه‌ن یان جووڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ئاراوه. تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت دروستده‌كه‌ین. پشتیوان به‌خوا رێگه به هیچ لاوازییه‌ك نادرێت له‌و رووه‌وه".