Betül Yürük
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بانگه‌وازی كرد، به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌ستبه‌جێ له سووریا ئاگربه‌ستی مرۆیی جێبه‌جێ بكرێت.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتیرێس به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆیی له سووریا كه لانیكه‌م 30 رۆژ بخایه‌نێت.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بانگه‌وازی كردووه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان، ده‌ستبه‌جێ بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها بانگه‌وازی كردووه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن و خه‌ڵكی مەدەنی و ژێرخانی دامەزراوە مەدەنییەکان بپارێزن و جهختیشیكردووهتوه، له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌و بهرپرسیارییەتیانه پشتگوێنه‌خرێن.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به سووریا كه به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكراوه، بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆییه بۆ ماوه‌ی لانیكه‌م 30 رۆژ، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداره‌كان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات کە ژێر گه‌مارۆی رژێمی ئهسهددایە.