Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست و هێنانه‌دی ئاشتی له سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بنه‌وه.
كۆشكی ئه‌لیزێ ئەوەی به‌بیر خستووەتەوە کە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی و به تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی بریندار و نەخۆش له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه به هۆی هێرشه‌كانی رژێم ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کوژراون، بڕیاری داوه بۆ ماوەی یەک مانگ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێدا هاتووه "هه‌نگاوێكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه. زۆر به وریاییه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین له رۆژانی داهاتوودا. پێویسته ره‌چاوی ئاگربه‌سته‌كه بكرێت و رێگه بدرێت به گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بێ دواكه‌وتن بۆ ئه‌و ناوچانه نیشته‌جێبوونانه‌ی دووچاری توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. بێ كۆسپ خستنه‌پێش گواستنه‌وه‌ی پزیشكی به‌په‌له ئه‌نجام بدرێت".
راگهیهنراوهكه به پێویستی ده‌زانێت وڵاتانی دڵنیاییده‌ری دانوستانه‌كانی ئاستانا رووسیا، توركیا و ئێران بكه‌ونه خۆ بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و ئاگربه‌سته له رۆژانی داهاتوودا. هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست و هێنانه‌دی ئاشتی له سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بنه‌وه.
په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌ش رۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ده‌كات.