Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆریای باكوور رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مریكا ده‌ست له‌و فشار و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییانه هه‌ڵبگرێت كه رووبه‌ڕووی كردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی KCNA رایگه‌یاندووه، فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا سوود به چاره‌سه‌ری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور ناگه‌یه‌نێت.
به‌رپرسه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، له‌كاتێكدا هه‌نگاو بۆ ئاشتی ده‌نرێت له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا، ئه‌مریكا هه‌وڵی تووڕه‌كردنی كۆریای باكوور ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌مریكا رایگشتی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات و هه‌وڵده‌دات وای ده‌ربخات كه كۆریای باكوور به هۆی فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه نیازی خۆی بۆ پاككردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له چه‌كی ئه‌تۆمی راگه‌یاندووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له‌ماڵی ئاشتیی نێوان سنووری كۆریای باكوور و باشووردا به‌ڕێوه‌بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه راگه‌یه‌نرابوو کە دیداری تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون جای ئین 22ی ئایار له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.