Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
نیویۆرك - AA
خێزانی چالاكی ئاشتی، راچێل كۆری ئه‌مریكی كه ساڵی 2003 له‌كاتی هه‌وڵدانی بۆ رێگریكردن له رووخاندنی ماڵی فهڵهستینییهكدا، له‌لایه‌ن بیلدۆزهرهكانی ئیسرائیله‌وه كوژرا رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته ئیسرائیل له‌و "شێتییه‌ی تێیكه‌وتووه" ده‌ربهێنرێته‌وه.
سیندی و كره‌یگ كۆری له 14یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کوژرانی كچه‌كه‌یاندا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و باسیان له هه‌وڵه‌كانیان له پێناو دۆسیه‌ی كچه‌كه‌یان و دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستیندا كرد.
سیندی كۆری دایك له‌باسی كچه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "مرۆڤێكی ته‌واو بوو. سه‌رباری گه‌نجییه‌كه‌ی، خاوه‌نی توانای تێگه‌یشتن و قووڵبوونه‌وه بوو له بابهتهكان".
كره‌یگ كۆری باوك ده‌ڵێت، "به‌شێكی زۆری جیهان راچێلی كچمان به كه‌سێك ده‌زانێت كه جیاواز له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان بیری ده‌كرده‌وه. خۆشحاڵم به‌م جۆره له كچه‌كه‌م ده‌گه‌ن".
كره‌یگ كۆری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان له كچهكهیانهوه به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه و گوتی: "باشترین و دواین ئومێدی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، كه‌سێك له‌و "شێتییه‌ی تێیكه‌وتووه" ده‌ریبهێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای رووداوه‌كانی مانگی رابردووی ئه‌مریكا بكه‌ین، ده‌رهێنانی كه‌سێك له شێتییه‌كی له‌و جۆره، بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كارێكی ئه‌سته‌مه."
دایكی راچێل ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی هاوكاریی حكوومه‌تی تره‌مپ ناكه‌ن له‌باره‌ی كچهكهیانهوه و گوتی: "له‌وه گرنگتر، نیگه‌رانیی ئێمه بۆ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینه. كاتێكی زۆر تێپه‌ڕی و ئازارێكی زۆریان چه‌شت. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه یه‌كسانی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات."
16ی ئازاری 2003 راچێل كۆری له كاتێكدا له شاری رهفەحی باشووری كه‌رتی غه‌ززه هه‌وڵی رێگریكردنی له رووخاندنی ماڵی فهڵهستینییهكی ده‌دا، له‌لایه‌ن بلدۆزهرێكی ئیسرائیلییه‌وه شێلرا و گیانی له‌ده‌ستدا.
خێزانی كۆری سكاڵایان له‌سه‌ر رووداوه‌كه تۆمار كرد، به‌ڵام سكاڵاكه‌یان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئیسرائیله‌وه ره‌تكرایه‌وه.