Halil İbrahim Sincar
20 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2024
ماردین - AA
سوڵتان کۆسەن کە لە شاری ماردین دەژی و باڵای دوو مەتر و ٥١ سانتیمەترە هەڵگری نازناوی "باڵابەرزترین پیاوی جیهان"ە و ناوی لە کتێبی گینسدایە بۆ پێوانە جیهانییەکان، لەگەڵ جیۆتی ئامگی هیندستانی کە بەرزی باڵای ٦٢،٨ سانتیمەترە و "بچووکترین ژنی جیهان"ە، لە شاری ئیرڤینی سەربە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەیەک شادبوون.

کۆسەن کە لە گوندی دەدە-ی سەربە شارۆچکەی دێرک دەژی و لە پاڵ باڵا بەرزییەکەیدا بەهۆی درێژی قۆڵی کە ٢٧،٥ سانتیمەترە و قاچی کە ٣٦،٥ سانتیمەترە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا ناوی چووە کتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەکان، لەگەڵ جیۆتی ئامگی هیندستانی کە بەرزی باڵای ٦٢،٨ سانتیمەترە، لە هۆتێلێکی ئیرڤینی بەیەکەوە نانی بەیانیان خوارد.

دیدارەکە کە لە کەشوهەوایەکی خۆشدا بەڕێوەچوو، لە پاش نانی بەیانی وێنەی یادەوەری گیرا.
لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا، ئەمرۆ کۆسەن و ئامگی لەسەر بانگهێشتی بەرهەمهێنەرێکی ئەمریکی سەردانی لۆس ئەنجلس دەکەن و، دیدارەکەشیان لەلایەن بەرهەمهێنەرەكە تۆمار دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆسەن و ئامگی لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کلتوور و گەشتوگوزاری میسر لە قاهیرەی پایتەخت کۆبوونەوە و، سەردانی هەرەمەکانی جیزەیان کرد.