Sinan Balcıkoca,Miraç Kaya,123
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
باڵكئهسیر – AA
له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له باڵكئهسیر كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٣ كه‌سیش رزگار كران.
به‌هۆكارێكی نادیار به‌له‌مێكی لە دار دروستکراو له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌زای ئایڤاڵك سەربه پارێزگای باڵكئهسیر ژێرئاوكه‌وت.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، فڕۆكه، چوار به‌له‌م و تیمی ژێرئاوگه‌ڕی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
تیمه‌كان ٣٣ كه‌س له‌و ٣٥ كۆچبه‌ره نایاساییه‌یان رزگار كرد كه له به‌له‌مه‌كه‌دا بوون.
منداڵێكی ناو به‌له‌مه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی ساوا كه چاره‌نووسی دیار نییه.