Miraç Kaya,Uğur Ulu,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
باڵكئهسیر - AA
له ئاكامی بەریەککەوتنی پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێک له شارۆچكه‌ی باندرما سەربە پارێزگای باڵكئهسیر، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای باندرما-باڵكئهسیر روویدا کە به هۆیەوە پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوهکەدا سێ كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و 49ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه یه‌كێك له برینداران گیانی له‌ده‌ستدا.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه تیمەکانی فریاگوزاری به‌په‌له و پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.