Suat Salgın
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
باڵكئهسیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر باكووری خۆرئاوای توركیا، نۆ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگار کران.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە بوونی چەند بەلەمێکی پلاستیکی لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک ئاگادار کرانەوە.
دەستبەجێ تیمەکان چوون بە هانای کۆچبەرەکانەوە و توانیان نۆ کۆچبەری نایاسایی رزگار بکەن کە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
کۆچبەرەکان برانە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە دوورگەی کوندا سەربە قەزای ئایڤاڵک، لەوێ خواردن و پێداویستی پزیشکییان پێدرا. دواتریش نێردرانە بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای باڵکئەسیر.