Dildar Baykan Atalay
08 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی سزاکانی پەیوەست بە جەنگی ئۆکراینا، ھەناردەکردنی ھەموو جۆرە وزەیەک، نەوت و گازیان لە رووسیاوە قەدەغە کردووە.
لە میانی گوتارێکدا کە لە کۆشکی سپی پێشکەشی کرد، جۆ بایدن، روونکردنەوەی لەبارەی ئەو گەمارۆ و سزایانە دا کە بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە، بەسەر رووسیادا سەپاندوویانە.
بایدن تیشکی خستەسەر ئەوەی شادەمارەکانی ئابووریی رووسیایان بە ئامانج گرتووە و رایگەیاند: "قەدەغە دەخەینە سەر ھاوردەکردنی نەوت و گاز و وزەی رووسیا. چیتر نەوتی رووسی لە بەندەرەکانی ئەمریکا وەرناگیرێت".
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەم ھەنگاوەیان لەلایەن کۆنگرێس و گەلی ئەمریکاوە پشتیوانی زۆری لێدەکرێت و رایگەیاند: "کاتێک ئێمە ئەم ھەنگاوە دەھاوێژین لەوە تێدەگەین کە ھاوبەشە ئەورووپییەکانمان و ھاوپەیمانانمان ناتوانن ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت. ئەمریکا نەوتی زیاتر لە ھەموو ئەورووپا تەنھا لە وڵاتەکەی خۆی بەرھەم دەھێنێت".
- رووسیا سێیەم وڵاتە کە ئەمریکا نەوت و بەرھەمە نەوتییەکان لێیەوە ھاوردە دەکات
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکی، ساڵی رابردوو ئەمریکا زۆرینەی ھاوردەی نەوت و بەرھەمە نەوتییەکانی لە کەنەداوە کردووە.
دوای کەنەدا، مەکسیک لەڕووی ھەناردەی وزەوە لە پلەی دووەمدا دێت بۆ ئەمریکا و رووسیاش لە پلەی سێیەمدا دێت لەڕووی ھاوردەکردنی نەوت و بەرھەمە نەوتییەکان.