Gamze Türkoğlu Oğuz
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکان و رۆچوونی زەوی له ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 176 کەس.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونی زەوی کە بە ھۆی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 176 کەس بەرزبووەته‌وە، هەروەها دەیان کەس بێ سەروشوێن بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سه‌ردانی ناوه‌ندێكی كرد له شاری كوراشهیكی كه خه‌ڵكی ناوچه كارهسهتبارهكهی بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
له ناوه‌نده‌كه ئابێ له‌به‌رده‌م ژنێكی به‌ته‌مه‌ندا نوشتایه‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه حكوومه‌ت هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ناوچه‌كه ئاساییی ببێته‌وه.
له 19 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا فه‌رمانی گواستنه‌وه بۆ 5،9 ملیۆن كه‌س ده‌رچووه.
لافاو و داڕمانی زەوی به‌زۆری له ناوچەکانی هیرۆشیما، ئەهیمە، ئۆکایاما، یاماگوچی، کیۆتۆ، گیفو، شیگا، هیۆگۆ، کۆچی و فوکۆکا روویداوە.
به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا هاتووه، ئابێ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دواخست.