ئیستەنبول
رۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیاو ژاپۆن لە سەر ھاوکاری نێوانیان بۆ پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی، رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد.
دواتر ھەردوولا راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە: بۆ پەرە پێدانی ھاوکاریی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیدا، پەیمانێکی ھارکارییمان ئیمزاکرد.
لە راگەیەنراوی ھاوبەشی سەرۆکوەزیرانی تورکیا و ژاپۆن، ئاماژە بە دیرۆکی دۆستایەتی ھەر دوو وڵات کراوە و نووسراوە: پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ژاپۆن و تورکیا لە ساڵی ١٨٩٠ دەستیپێکردووە، داوای تێپەڕ بوونی ١٢٠ ساڵ ئەو پەیوەندییانە ھەر بەردەوامن و رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبن.
مانگی ئایاری ئەمساڵ تورکیا و حکومەتی ژاپۆن لە چوارچێوەی بەکار ھێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی، پەیمانێکیان ئیمزا کرد ھەروەھا پەیمانێکی دیکە بۆ سوودمەندبوونی تورکیا لە ئەزموونی ژاپۆن لە بواری پەرەپێدانی وێستگە ئەتۆمییەکانی تورکیا ئیمزا کرا، ئەمەیش بووە ھۆی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەر دوو وڵاتدا.