Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
لووتكه‌ی جی 7 كه سه‌ركرده‌ی حه‌وت وڵاتی پیشه‌سازی كۆكردووه‌ته‌وه و ژاپۆن میوانداری ده‌كات، له دوورگه‌ی كاشیكۆژیما ده‌ستی پێكرد.
دوای گه‌یشتنی سه‌ركرده‌كان به‌و دوورگه‌یه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، رێوڕەسمی فەرمی پێشوازی كردن رێكخرا، یه‌كه‌م دانیشتنی لووتكهكهش پاش سه‌ردانكردنی گه‌وره په‌رستگای ئایهس ئه‌نجام ده‌درێت.
لووتكه‌كه كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، گرنگترین پرسەکانی رۆژه‌ڤی ئابووریی و بازرگانی ده‌بێت، هاوتا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی نادیاری ئابووریی جیهانی و مه‌ترسییه‌كانی، بابه‌ته‌كانی په‌نگی ئابووریی كه له پێشكه‌وتندایه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی به‌شێك ده‌بن له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ها تایتڵهكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه یه‌كێكن له گه‌رمترین بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئەتۆمی كۆریای باكوور، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری له ده‌ریای خۆرهه‌ڵات و باشووری چین، پیشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یرانی په‌نابه‌ران، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكییه‌كانی رووسیا له ئۆكراینا وه‌ك گرنگترین بابه‌ته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت له‌باره‌ی هاریكاری ژاپۆن كه میوانداری لووتكه‌كه ده‌كات دژ به په‌كین.
دوایین جار ژاپۆن له ساڵی 2008دا میوانداری لووتكه‌ی جی 7ی كرد، پاش هه‌شت ساڵ سه‌رله‌نوێ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانی لهخۆگرتهوه. لووتكه‌كه، ئه‌مساڵ له هەردوو شاری ئایهس و شیما ئه‌نجام ده‌درێت، كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای مەنگ له نیمچه‌دوورگه‌ی كیی و نزیكه‌ی 300 كیلۆمەتر له باشووری خۆرئاوای تۆكیۆوه دووره.