Erbil Başay,Mohammed Baqi Hussein
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
به‌رلین - AA
له‌كاتێكدا 10 رۆژی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئه‌ڵمانیا، لێكۆڵینه‌وه‌كانی رای گشتی ده‌ری ده‌خات پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) ده‌نگه‌كانی دابه‌زیوه و پارته كریستیانه‌كانی (CDU/CSU)ی هاوبه‌شی حكوومه‌ت، ئاستی ده‌نگه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
له راپرسییه‌كدا كه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ئه‌ڵمانی ARD له‌ڕێگای كۆمپانیای “Infratest dimap”ه‌وه ئه‌نجامیداوه، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌نگی پارته كریستیانه‌كان پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كریستیان (CDU) كه ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رۆكایه‌تی و پارتی یه‌كێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كریستیان (CSU)، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
به‌پێی راپرسییه‌كه ئه‌و دوو پارته به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 37 ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه.
هاوكات به‌پێی راپرسییه‌كه، پارتی سۆسیال دیموكرات SPD، بەراورد بە هه‌فته‌ی رابردوو رێژه‌كه‌ی دابه‌زیوه بۆ سه‌دا 20.
ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاسته له مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مارتن شوڵتز تۆماری كردبێت.
هه‌ربه‌پێی راپرسییه‌كه، پارتی راستڕه‌وی توندئاژۆ (ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌ڵمانیا)، له‌چاو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 12 له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدایه.