Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان و ئال سانی، باسیان له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد.
هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له قه‌یرانی كه‌نداو كرا و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته كێشه‌كه به رێگه‌ی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌ردۆغان و ئال سانی، باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد به‌تایبه‌تی سووریا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداگری زیاتر په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌كانی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر كرده‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا.