Muhammet Kurşun
20 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2020
تاران – AA
به‌شداریكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لووتكه‌ی داڤۆس هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشت كرابوو بۆ به‌شداریكردن له ٥٠ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی كه له ٢١-٢٤ی ئه‌م مانگه له سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام له‌میانی ئاماده‌كارییه‌كاندا به‌شداریكردنی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
موسه‌وی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردوون و گوتی: "ئێران پلان داده‌نێت بۆ هه‌نگاوی كۆتایی و به‌هێزتر، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئێران هه‌نگاوی به‌هێزتر ده‌نێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران عەباس موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ر له كردنه‌ئامانجی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق، زانیاری دراوه به حكوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.