Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
بۆگۆتا - AA
موسڵمانانی كۆڵۆمبیا، نزایان كرد بۆ كۆتایی هێنان به پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و سیاسه‌تی داگیركاری له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
موسڵمانانی كۆڵۆمبیا كه له مزگه‌وتی ناوه‌ندی كاری ئیسلامی قورتوبی له بۆگۆتای پایته‌خت كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، دوای گوتاری نوێژی هه‌ینی كه تیایدا باس له گرنگی مزگه‌وتی ئه‌قسا كرا، نزایان كرد بۆ كۆتایی هێنان به پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و سیاسه‌تی داگیركاری له لایه‌ن ئیسرائیل و، كۆتایی هاتنی كێشه‌ی نێوان موسڵمانان.
گوتاربێژی مزگه‌وته‌كه، ئیلیاس مه‌رزوقی، باسی له‌وه كرد كه دابه‌شبوونی جیهانی ئیسلامی ئه‌وه ده‌ره‌نجامانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین لێكهوتهوه، به‌پێویستیشی زانی به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌ز، لایەنی سیاسی و بۆچوون هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
مه‌رزوقی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌هایه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو موسڵمانانه و، گوتی: "هه‌تا موسڵمانان به‌هۆی نه‌ته‌وه‌وه ناكۆكبن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، مزگه‌وتی ئه‌قسا رزگار ناكرێت".