Abdullah Shukur
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
ئەرزەڕۆم - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ پلەی بە پێوەری رێختەر لە شارۆچکەی عەزیزیە سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاو بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێرە ٠٦:٠١ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ پلەی رێختەر لە شارۆچکەی عەزیزیە سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم روویداوە.
راشگەیەنرا کە ناوەندی بومەلەرزەکە لە نزیک بەنداوی کوزگونی شارۆچکەکە، لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا روویداوە.