Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6،2 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر گوندەواری ناحیه‌ی هۆجهدهكی سه‌ر به پارێزگای كرمان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی په‌یمانگای جیۆفیزیكی زانكۆی تاران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتژمێر 12:13، به كاتی ناوخۆی ئێران بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوه.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە لایەن بەرپرسانەوە سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه رانەگەیەنراوە، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه كه تیمه‌كانی رزگاركردن و گه‌ڕان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.