Ahmet Furkan Mercan
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
جاکارتا - AA
بوومهلهرزهیهك بەگوڕی ٧،٣ پلە لەسەر پێوەری رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.
بەپێی دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بوومهلهرزهیهك بەگوڕی ٧،٣ پلە لەسەر پێوەری رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ١١:٢٠ بەکاتی ئیندۆنێزیا کەناراوەکانی هەرێمی فلۆرێس ئایسلاندی گرتووەتەوە لە قوڵایی ١٨،٥ کیلۆمەتر روویداوە و دوای بوومەلەرزەکەش هۆشداری درا لەبارەی روودانی تسۆنامی.
گوتەبێژی ئاژانسی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کارەساتە سروشتییەکان لە ئیندۆنێزیا، عەبدول موهاری ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەکەدا، بەتوندی هەست بە هێزی بوومەلەرزەکە کراوە.
گوتیشی: ''هێشتا زانیاری نییە لەبارەی زیانەکان، بەڵام تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری''.
لە مانگی کانوونی دووەمدا لە دوورگەی وێست سولاوێسی باکووری رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، بوومهلهرزهیهك بەگوڕی ٦،٢ پلە روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا.