Sinan Doğan
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2022
بۆگۆتا - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە پێروی باشوور هەژاند.
ئینستیتیۆی جیۆفیزیک-ی پێرو، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چەقی بوومەلەرزەکە ٣٠ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای شاری چیلکا دووربووە و لەقوڵایی ٤٩ کیلۆمەتر روویداوە.
دوای بوومەلەرزەکە بەرپرسان ئاشکرایان کرد کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
پێرو یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بوومەلەرزەی لێ روودەدات و کەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزەی زەریای ئارام.
لە ١٥ی ئابی ۲۰۰۷دا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ۷،۹ پیرۆ-ی هەژاند و بەهۆیەوە ٥۹٥ کەس گیانیان لەدەستدا.