Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
راگه‌یه‌نرا، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پێنه‌دانی ڤیزه به‌حه‌وت وڵاته‌كه، كاریگه‌ری له گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌رزشكاران كه بۆ چالاكیی وه‌رزشی روو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ناكات.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا فه‌رمانی بهكۆمیتهی ئۆڵۆمپیادی ئه‌مریكی (USOC) کردووە کە رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر تا قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر چالاكییه وهزرشییهكانی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئۆڵۆمپیادی ئه‌مریكی (USOC)، لاری پرۆبست و سەرۆکی جێبەجیکاری كۆمیته‌كه، سكۆت بلاكمون له روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، حكوومه‌ت داوای لێكردوون ئاسانكاری بۆ ئه‌و وه‌رزشكاره بیانییانه بكه‌ن كه له چوارچێوه‌ی پێشبڕكێ و چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.