Muhammed Enes Can,Murat Kaya,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گومانلێكراوانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز و پیلانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی كه هه‌ریه‌ك له عوسمان كاڤالا، هانری جاك بێركی، مه‌تین تۆپوز، ئایكان ئهردهمیریان له‌نێودابوو، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ کارمەندی پێشووی سی ئای ئەی، گراهام فولەر دەرکرا.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و رێكخراوه‌ی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ی پیلان و هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی فه‌تۆ، پێشهاتێكی نوێ روویدا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا داواكاری گشتیی داوایكرد بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ کارمەندی پێشووی سی ئای ئەی، گراهام فولەر ده‌ربكرێت كه ناوی له‌نێو گومانلێكراوانی دۆسیهكهدایه.
له داواكارییه‌كه‌ی داواكاری گشتیی‌دا چه‌ند تۆمه‌تێك ئاڕاسته‌ی گومان‌لێكراو فوله‌ر كراوه له‌وانه؛ "پێشێلكردنی ده‌ستوور" ، "له‌ناوبردنی حكوومه‌تی كۆماری توركیا و هه‌وڵدان بۆ به‌رگرتن له به‌ڕێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی" ، "ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێویسته به نهێنی بمێننه‌وه به ئامانجی سیاسیی یان سه‌ربازیی".
دوای ئه‌وه‌ی دادگای سزای ئێشكگری ئیستانبوڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داواكاری داواكاری گشتیی كرد، داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ فوله‌ر ده‌ركرد.