Mazın Asad
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
عەنتاب - AA
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ئورسولا مولەر رایگەیاند: "ئەگەر فیداکاری تورکیا نەبووایە، بەداخەوە ژیان لە سووریا مەحاڵتر دەبوو".
مولەر لەمیانی سەردانی بۆ نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری عەنتاب، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و رایگەیاند لە سەردانەکەیدا کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا و نوێنەرانی گۆڕەپانەکە کردووە.
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی ھاوکارییەکانەوە سوپاسی حکوومەت و ھاووڵاتیانی تورکیای کرد و ئاماژەی بە گرنگی ھاوکارییەکانی تورکیا بۆ سێ ملیۆن پەنابەری سووری کرد.
مولەر گوتیشی: "پێویستە لە نێو سووریادا پێداویستی سەرەتایی بۆ زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس دابین بکرێت. ئەم ژمارەی بە بەراورد لەگەڵ ٥.٦ ملیۆنی کەسی دیکە زیاتر پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە. ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە سووریا، کارئاسانی بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان کرد. بۆیە تا رادەیەکیش بێت بەربەستەکانی سەر ھاوکارییە مرۆییەکان ھەستا".
-رۆڵی تورکیا گرنگە
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش دا کە لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی سووریادا زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کەس دەژین و پێویستیان بە پێداویستی مرۆییە و راشیگەیاند تورکیا رۆڵێکی گرنگ لە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ شوێنەکان دەگێڕێت.
مولەر گوتیشی: "ئەگەر فیداکاری تورکیا نەبووایە، بەداخەوە ژیان لە سووریا مەحاڵتر دەبوو. ھاوکات ئەستەم بوو مرۆڤەکان لەوێدا درێژەیان بە ژیانیان بدابایە".