Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
هانسڤێڵ – AA
له ویلایه‌تی تێكساس-ی ئه‌مریكا پیاوێك كه سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایك و باوك و برای هاوسه‌ری پێشووی كوشتبوو به ده‌رزی لێدانی ژه‌هراوی له سێداره درا.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایانگه‌یاند بیللی واینی گۆبڵ-ی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه به‌هۆی تاوانی كوشتن له ساڵی ١٩٨٩ حوكم درابوو له گرتووخانه‌یه‌كی شاری هانسڤێڵ به ده‌رزی لێدانی ژه‌هراوی له سێداره درا.
هه‌رچه‌ند پارێزه‌ره‌كه‌ی تانه‌ی له بڕیاری له سێداره‌دانی گۆبڵ دابوو له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، به‌ڵام تانه‌كه‌ی رهتكرابۆوه.
حوكمدراو رۆبه‌رت ڤیچا، زهلدا ڤیچا و بۆببی ڤیچا كه باوك و دایك و برای هاوسه‌ری پێشووی بوون له ئابی ١٩٨٩ به ده‌ستڕێژی گولله كوشتنی و هاوسه‌ری پێشوویشی كاره‌ن ڤیچا-شی رفاندبوو و دواتر ئازادی كرد.
له ویلایه‌تی تێكساس له ٢٠١٨، ١٣ كه‌س له سێداره دراون.