Kasım İleri
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
واشنتۆن-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هاوكاریی دارایی پێشكه‌شی ئه‌و "دامه‌زراوه میدیاییه سه‌ربه‌خۆ" نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌كه‌ن كه تووشی گرفتی دارایی بوون و له‌پێناو ئه‌وه‌ش كه ئه‌و دامه‌زراوانه له‌رووی داراییه‌وه به‌رده‌وامیی به كاره‌كانیان بده‌ن، له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
ئانتۆنی بڵینكن له رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌وانییدا له ناوه‌ندی واشنتۆن بۆ میدیای بیانی، روونكردنه‌وه‌ی دا.
بڵینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد سێ هه‌نگاوی گرنگیان له‌باره‌ی میدیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی گرتووه‌ته به‌ر و رایگه‌یاند: "یه‌كه‌میان هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌گرینه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی هاوكاربوون له پاراستنی ئه‌و رۆژنامهوانانهی له ناوچه‌كانی پێكداداندان".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌نگاوی هه‌ستیاری دووه‌میان بریتییه له هاوكارییكردنی ئه‌و رۆژنامهوانانهی به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمهكاندا و له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ناسرانیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی سێیه‌می وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پشتیوانییكردن له میدیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا هاوكاریی میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌كات كه له‌ڕووی داراییه‌وه له مه‌ترسیدایه، هاوكاریی دارایی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پێشكه‌شی دامه‌زراوه میدیاییه مامناوه‌نده‌كان ده‌كات. له‌پێناو ئه‌وه‌ش هاوكار بین ئه‌و دامه‌زراوانه له‌رووی داراییه‌وه به‌رده‌وامیی به كاره‌كانیان بده‌ن، له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین".