Ramal Abdullah Mahmood
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر شارەدێی هیش-ی سەر بە پارێزگای ئیدلب کە لە ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سوورییە ١٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی لە شارەدێکە بە ناوی محەممەد زیکرا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "فڕۆکەیەکی جەنگی کە پێدەچێت رووسی بووبێت، ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە شارەدێی هیش-ی سەر بە قەزای مەرعەت ئەلنوعمانی پارێزگای ئیدلب بۆردومان کرد".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، لەنێو برینداراندا ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل هەن کە دوای هێرشە کیمیاوییەکەی خان شەیخون لەوێوە پەنایان بۆ ئەو شارەدێیە هێنابوو.