Sangar Hamad Azeez
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
تاران - AA
سەرۆکی کۆمسیۆنی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی ئێران عەلائەدین بوروجەردی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران دژی ئەو هێرشەیەی ئەمریکایە بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی سووری و گوتی: "رووسیا و ئێران بە بێدەنگی نامێننەوە دەرهەق بەو هێرشە".
لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێران (İCANA) بروجەردی رایگەیاند کە رووسیا و ئێران بە بێدەنگی نامێننەوە دەرهەق بەو هێرشەی بۆسەر سووریا کراوە.
ناوبراو هێرشەکەی ئەمریکای بە کارێکی نەزانانە وەسفکرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە رژێمەکەی ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە لە هێرشەکانیدا.