Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
ئيدلب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له سووریا له كاتێكی دره‌نگی شه‌ودا بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب-یان كرد و له ئاكامدا، پێنج هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
به‌گوته‌ی روانگەی چاودێریکردنی فڕۆكهکان سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شه‌وی رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆردومانی گونده‌كانی تهلمهنیس، توح و دێرشهرقی سه‌ربه شارۆچكه‌ی مه‌عەرەت نو‌عمان-یان كردووه.
هەروەها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له تیمەکانی به‌رگریی شارستانی ئیدلب "كڵاو سپییه‌كان" دەست کەوتووە له ئاکامی بۆردومانکردنی گوندی دێرشهرقی، دوو كه‌س و له تهلمهنیس سێ كه‌س كوژراون كه سه‌رجه‌میان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون.
دوێنێش له ئه‌نجامی په‌لاماری رژێمی ئه‌سه‌د و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب هه‌شت كه‌سی دیكه کوژراون.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش به‌رده‌وامن له به‌هاناوه‌چوونی قوربانییانی په‌لاماره‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی ئارام.
ناوه‌ندی هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی سووریا به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ناچار به به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م 180 هه‌زار هاووڵاتی مەدەنی ئاواره‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا- سووریا بوون.
له 17ی ئه‌یلوولی 2018دا ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب رێككه‌وتنێكیان واژووكرد، به‌ڵام رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه نه‌وه‌ستاندووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه له به‌رواری واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و 300 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه كوژراون.
له ساڵی 2019دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان توركیا- سووریا بوون یەک ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.