Esat Fırat
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
قودس - AA
له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه ده‌گوترێت له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، تانكه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌كانی سنووری خۆرهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا بۆمبێك كه له ناوچه‌ی سنووری باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاڕاسته‌كرابوو له ناوچه‌یه‌ك ته‌قیه‌وه كه سه‌ربازانی ئیسرائیلی لێنه‌بوو. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا تانكه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی چاودێری رێكخراوی تیرۆریستیی حه‌ماسیان خاپوور كرد".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌ڵه‌ستینی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "تانكێك كه له سنووری خۆرهه‌ڵات جێگیركرابوو، كێڵگه چۆڵه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانی كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه كوژراو یان بریندار نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.