Hasan Esen
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
برۆکسل - AA
دادگای بەلجیکا بڕیاریدا لەبەرئەوەی چالاکییەکانی پەکەکە ''دەچنە چوارچێوەی بەرەنگاریی چەکدارییەوە، نابنە تاوانی ئەنجامدانی تیرۆر''، ئەمە لەکاتێکدایە پەکەکە لەلیستی تیرۆری یەکێتیی ئەورووپادایە.
دادگای برۆکسل بڕیاری لەسەر کەیسی دادگاییکردنی 36 بەرپرس و ئەندامی باڵای پەکەکە لەئەورووپا دا، کەهەریەک لە رەمزی کارتاڵ و زوبێر ئایداریشیان تێدایە.
دادگاکە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابوونە پاڵ ئەندام و بەرپرسانی پەکەکە کە بریتیی بوون لە ''بەشدارییکردن لەچالاکییە تیرۆریستییەکاندا'' و بڕیاری لەسەر ئەوەدا کە ئەو کارەی ئەنجامیانداوە ''چالاکی تیرۆریستیی'' نییە بە پشتبەستن بەوەی ''ناتوانرێت بەرەنگاریی چەکداریی لەچوارچێوەی تاوانی تیرۆردا لێکبدرێتەوە''. هاوکات داواکاری گشتیی فیدراڵیی مافی تانەدانی لەبڕیارەکە هەیە.
دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەساڵی 2006دا، لەتشرینی یەکەمی 2015دا سكاڵا لەسەر ئەندامانی پەکەکە تۆمارکرابوو بە تۆمەتی ئەوەی ''لەبەلجیکا و وڵاتانی دیکەی خۆرئاوا لاوان و مناڵان لە خێزانەکانیان دادەبڕن و لەکەمپەکانی ئەو وڵاتە، یۆنان و عێراق مەشقیان پێدەکەن''. لەنێو تۆمەتەکاندا کە ئاراستەی گومانلێکراوەکان کرابوو ''درووستکردنی دۆکیومێنتی ساختە و سەرانە وەرگرتن''یش هەبوون.
پەکەکە لەنێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپادایە و بەلجیکاش یەکێکە لە وڵاتانی یەکێتییەکە.