Nour Mahd Ali Abu Aisha
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
غەززە – AA
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەری گشتی دەرمانسازی سەربە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، ئەشرەف ئەبو میھادی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەشرەف ئەبو میھادی لە کاتێکدا ھەوڵی دابوو بە ئۆتومبێل بچێت بۆ کۆگاکانی دەرمان، تاکو پێدوایستی پزیشکی و دەرمان بۆ کۆمەڵگای پزیشکی شیفا و نەخۆشخانەی عەرەبی تایبەت و ژمارەیەک بنکەی تەندروستی لە کەرتی غەززە دابین بکات، بەڵام لەلایەن قەناس بەدەستەکانی سوپای ئیسرائیل تەقەی لێکراوە و بەھۆیەوە ناوبراو و شوفێرەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، برینداربوون.
باسی لەوەیش کردووە، سوپای ئیسرائیل ھەروەھا ئەو ئامبوڵانسەیشی کردووەتە ئامانج کە بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە داوایشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەپەلە یاسای ێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی تیمە پزیشکییەکان کارا بکات، ھەروەھا بە ئامانجگرتنی تیمە پزیشکییەکان بە تاوان بناسێنێت.