Abdullah Abdulmanaf Shukur
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان کرد.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، ھەردوو سەرۆک تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە و جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی دیالۆگ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، بەرھەم ساڵح و ماکرۆن جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەمەبەستی چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھەماھەنگییکردنی یەکتر لە رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کردووەتەوە.
له ههواڵهكهدا باس لهوهشكراوه، سەرکۆماری عێراق و سەرکۆماری فەڕەنسا لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرەکانییەوە زیان بە ئاشتی و پێکەوە ژیان دەگەیەنێت و ھێز لە خستنەوەی ناکۆکی لە نێوان ئاینە جیاوازەکان وەردەگرێ.
ھاوکات بەرھەم ساڵح لەمیانی گفتوگۆیەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەوەی خستووەتەڕوو کە گرووپە تیرۆریستییەکان ھەوڵدەدەن ناکۆکی بخەنە نێو عێراقییەکان و لەم چوارچێوەیەش موسڵمان، کریستیان، ئێزدیی و پێکھاتەکانی دیکە بکەنە ئامانج.