Muhammed Karim Saedgul
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆكى رەوتى سەدر، موقتەدا سەدر، داواى نووسينەوەى پەيماننامەيەكى "شەرەف و باوهڕداریی" و یهكێكی دیكهی سياسى دەكات.
موقتەدا سەدر لە بڵاوكراوەيەكيدا لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕى كۆمەلايەتى تويتەر، باس لە "دەستدرێژیی بێشەرمانە بۆ سەر خوا و ئايين و پێغەمبەر و خۆشهویستانیان لەلايەن چەند هەرزەكارێكەوە، دهكات".
ههروهها ئاماژەى بەوهكردووە كە ئەم هەرزەكارانە دەيانەوێت ناو و ناوبانگى شۆرشگێڕان، ريفۆرم، ئايین و مەزهەب بە پاڵپشتى هێزە دەرەكييەكان و چەند كەسايەتييەك لە ناوەوە، لهكهدار بكهن.
سەدر داواى رێكخستنەوەى نێوماڵى شيعه دەكات و رایگهیاندووه: "بۆ بەرژەوەندیى گشتى ئەوە دەبينم كە بە زووترين كات نێوماڵى شيعه لە رێگەى ئەنجامدانى زنجيرە كۆبوونەوەيەكى چر بۆ نووسينەوەى پەيماننامەيەكى شەرەفى باوهڕداریی و يەكێكى ديكەى سياسى، رێکبخەینەوە".
بە گوتەى سهرۆكی رهوتی سەدر، ئەم پەيماننامانە بۆ بەرزكردنەوەى ئاڵاى خودايە و لەسەر پەيڕەوى چاكسازى، يەكبوون و بێگەردیی دەبێت بەبێ بەشداریی گەندەڵكاران.