Tufan Aktaş
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، بۆمبێکی چێندراو بە هێزە تایبەتەکاندا تەقییەوە.
بەگوێرەی هەواڵی راگەیاندنە ناوخۆییەکانی سۆماڵ، بۆمبێک لە ناوچەی دەینیلەی مۆگادیشۆ بە هێزە تایبەتەکانی "گۆرگۆر"دا تەقیوەتەوە کە لەلایەن تورکیاوە راهێنانیان پێکراوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەشدا، پێنج سەرباز کوژراون.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە لە سۆماڵ ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب بەردەوامن و لەو میانەیەشدا ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ناوبەناو ناوەندەکانی نیشتەجێبوون و خاڵە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج.