Nuran Erkul Kaya
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
لەندەن – AA
هەناردەکردنی چەکی لە بەریتانیا لە ٢٠٢٢دا، بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر، دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن پاوەند.
بەپێی شیکارییەکانی هەڵمەتی دژبە بازرگانیکردن بە چەک کە رێکخراوێکی بەریتانییە و بە پێویستی دەزانێت بازرگانیکردن بە چەک نەمێنێت، بڵاوی کردەوە کە هەناردەکردنی چەک لە بەریتانیا دوای دوو ساڵ لە کەمبوونەوە لە ٢٠٢٢دا، زیادی کردووەتەوە.
هەناردەکردنی چەک لە بەریتانیا لە ٢٠٢٢دا، بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر، دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن پاوەند.
ئەمەیش بەرزترین ئاستە کە لە دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە تا ئێستا تۆمار کرابێت.
بەرزترین رێژەی هەناردەکردنی چەک بە بەهای دوو ملیار و ٧٠٠ هەزار پاوەند بۆ قەتەر بووە کە هەناردەکردنی چەک و فڕۆکەی جەنگیی جۆری Typhoonی لەخۆ گرتووە.
بە دوای قەتەریشدا سعوودیە بە بەهای یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن پاوەند و ئەمریکایش بە بەهای ٨٦٩ ملیۆن پاوەند چەکیان لە بەریتانیاوە هاوردە کردووە.
هەروەها بە بەهای ٤٢٤ ملیۆن پاوەند چەک بۆ تورکیا و بە بەهای ٤٠١ ملیۆن پاوەندیش چەک بۆ ئۆکراینا رەوانە کراوە.