ئەستەنبوڵ
ئەو کۆنگرەیە (دامەزراوەی پەیوەندییەکانی تورک - عەرەب) بەڕێوەی دەبات و بڕیارە تاوتوێکردنی پرسی کودەتا لەمیسرو بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا تەوەری سەرەکی کۆنگرەکەبێ.
بەگشتی کۆنگرە رووداو و پێشھاتەکانی جیھانی ئیسلامی ھەر لەیەمەنەوە تا بەحرەین، لەسۆماڵەوە تا بۆسنیا بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوەو کۆشش بکەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی خێرا بۆیان.
وا بڕیارە چەندین زاناو پسپۆڕی ئایینی و رێبەرانی حیزب و رێکخراوە ئیسلامییەکانی جیھان، بەشداریی کۆنگرە بکەن و باس و لێکۆڵینەوە پێشکەش بکەن.