حه‌له‌ب
دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزەکانی كورد و داعش كه چوار مانگی خایاند به‌هۆیه‌وه كۆبانێ وێران كرا و پاش كشانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه دووباره نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای گشت ناهامهتییهكان كوردەکانی سووریا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌و مێوانانهی له توركیاوه دێن چایان پێشكه‌ش ده‌كرێت. هاوكات خه‌ڵكی شاره‌كه پێداویستی نان له تاكه فڕنێك دابین ده‌كه‌ن. وه‌ستاكانی فڕنه‌كه به‌هۆی ئه‌و ئاردانه‌ی له توركیاوه بۆیان دێت نان دروست ده‌كه‌ن و داوای هاوكاریی زیاتری كه‌ره‌سته‌كان ده‌كه‌ن.
لهفڕنهكه رۆژانه هه‌زاران نان دروست ده‌كرێت و به ئوتۆمبێله‌كان به‌سه‌ر گرووپه‌كان و خه‌ڵكی شاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌رپرسی فڕنه‌كه مه‌حموود زاخۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ساڵانێكه زۆره كاری فڕنی ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان دووكانه‌كه‌م داڕمابوو. له‌گه‌ڵ هاورێكانم دووباره فڕنهكهمان نۆژه‌ن كرده‌وه و له‌كاتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا نانمان بۆ گرووپه‌کانی چه‌كدار دروست ده‌كرد".
مه‌حموود زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی داعش خه‌ڵكه‌كه بۆ كۆبانێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه رێژه‌ی دروستكردنی نان زیادی كردووه و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو "سه‌ره‌تا رۆژانه 6-7 هه‌زار نانمان دروست ده‌كرد، به‌ڵام دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك رێژه‌كه گەیشتە 15 هه‌زار نان. كه‌چی ئه‌م رێژه‌یه‌ش بەشی نەکرد و به‌هۆیه‌وه فڕنێكی دیكه‌مان زیاد كرد. فڕنێك بۆ گرووپه‌کانی چه‌كدار و ئه‌وه‌ی دیكه بۆ خه‌ڵك نان دروست ده‌كات. به‌گوێره‌ی پێداویستی بڕی دروستكردنی نان رۆژانه ده‌گۆڕێت".
هاوكات روونی كرده‌وه كه بڕێكی زۆر له ئاردیان له توركیاوە پێ گه‌یشتووه و گوتی: "به‌ڵام كه‌ره‌سته‌كانمان كه‌م بووه‌ته‌وه. هه‌موو رۆژێكیش خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌و هۆیه‌وه داوای هاوكاریی زیاتر ده‌كه‌ین".