حه‌له‌ب
به‌هۆی شه‌ڕ و پیكدادانهكانی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، شاری كۆبانێ بۆته وێرانه.
چری و به‌هێزی پێكدادانه‌كان كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه له كۆبانێ به‌رده‌وامه، تاڕاده‌یه‌ك كه‌مبۆته‌وه.
تیرۆریستانی داعش كه له به‌شی خۆرهه‌لات، خۆرئاوا و باشووره‌وه گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان دابوو، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له حاڵه‌تی هێرش بردنه‌وه چۆنه‌ته قۆناغی به‌رگریه‌وه و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو كه له شارۆچكه‌ی پیرسووسهوه چاودێری پێشهات و بارودۆخی ناوچه‌ی شه‌ڕ له كۆبانێیان ده‌كرد، وێنه‌ی شاری كۆبانێیان گرت كه ماوه‌ی دوو مانگه بۆته مه‌یدانی شه‌ڕ و پیكدادانهكان.
هێزه‌كانی یه‌په‌گه له نێو شه‌قامی ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاریان كردوون، په‌رده هه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ئامانجی قه‌ناس به‌ده‌ستانی تیرۆریستانی داعش.