حه‌له‌ب
له دوو په‌لاماری خۆكوژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی به‌ره‌ی شام (جهبهة الشام) له باكووری حه‌له‌ب 38 كه‌س كوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه سالح ئانادانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ره‌ی شام به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رێكخراوی تیرۆریستی داعش له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕیژكراوهوه هێرشی كردە سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی به‌ره‌ی شام له ناوچه‌ی حۆران كلیس نزیك شارۆچكه‌ی عه‌زیز له باكووری حه‌له‌ب، له‌و په‌لاماره‌شدا 30 كه‌س كوژراون.
ئانادانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له په‌لامارێكی دیكه‌ی خۆكوژیاندا سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ره‌ی شامیان له شارۆچكه‌ی ماری كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه 8 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كوژراون كه دوانیان فه‌رمانده‌ی پله باڵا بوون، زیاتر له 15 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون.
به‌رپه‌رسی راگه‌یاندنی به‌ره‌ی شام باسی له‌وه‌ش كرد، كه له په‌لاماره‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ماریدا زیانێگی گه‌وره به‌ر سه‌ربازگه‌كه كه‌وتووه، گوتیشی: "داعش هێرش ناكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌سه‌د، به‌ڵكو ته‌نیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن".
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، كه یه‌كێكه له چالاكوانانی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش به چه‌كی قورس هێرش ده‌كاته سه‌ر شارۆچكه‌ی ماری و ناوچه‌ی حۆران كلیس له حه‌له‌ب.
گوتیشی: "رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له كۆبانی تێكشكا هێزه‌كانی گواستۆته‌وه بۆ ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندان و له ئێستاشدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی حۆران كلیس، شارۆچكه‌ی ماری و ناوچه‌ی سۆران".