Recep Şakar
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
مێلبۆرن – AA
دادگا تانه‌ی یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاك جۆكۆڤیج-ی په‌سه‌ند كرد كه له‌و بڕیاره‌ی گرتووه كه ڤیزه‌ی هاتنی ناوبراوی بۆ ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیی تێنس له ئوسترالیا.
نۆڤاك جۆكۆڤیج دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی هاتنی بۆ ئوسترالیا له هۆتێلێكدا له شاری مێلبۆرن جێگیر كرا كه په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی ڤیزەی هاتنیان بۆ ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌وێدا ده‌هێڵدرێنه‌وه.
نۆڤاك جۆكۆڤیج له رێگای پارێزه‌ره‌كانییه‌وه تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا و دادگای فیدراڵیی ئوسترالیاش تانهلێدانهكهی په‌سه‌ند كرد و بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزەكه هه‌ڵگرت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا و ئه‌گه‌ر شتێكی دیكه روو نه‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نۆڤاك جۆكۆڤیج به‌شداریی له پاڵه‌وانێتیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیادا بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا دڵخۆشی ئه‌و هاووڵاتییه به ره‌چه‌ڵه‌ک سربییانه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه له ئوسترالیا ده‌ژین.
نۆڤاك جۆكۆڤیج به‌بێ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنای نوێی وه‌رگرتووه یاخود نا رایگەیاندبوو كه به بڕیاری لێخۆشبوونی پزیشكیی به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ده‌كات.