Meiramgul Kussainova
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
نوور سوڵتان - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکانی کازاخستاندا دەستگیرکراون، گەیشتە حەوت هەزار و ٩٣٩ کەس.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کازاخستانەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیارییەکان لەبارەی دەستگیرکراوانی ئۆپەراسیۆنەکان کە لەو وڵاتە درێژەی هەیە نوێ کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ١٠ی کانوونی دووەم لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٩٣٩ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دوو بازاڕی شاری ئالماتی-دا، ٢٠٧ کەس دەستگیرکراون و دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێلی دزراو، ژمارەیەک کۆمپیوتەر، ئامێری موزیک و شتی دزراوی دیکەدا گیراوە.
لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی ئەمنیی نەتەوەیی کازاخستان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە رووداوەکاندا، دوو گرووپ لە چالاکی خراون کە لە رۆژانی ٤-٨ی کانوونی دووەمدا هەوڵیانداوە بۆ تێکدانی شیرازەی گشتیی لە شارەکەدا و لەو شوێنانەی ماونەتەوە دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کتێبی ئایینیدا گیراوە.