Muhammet Kurşun
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
سەعید خه‌تیبزاده له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هەفتانەدا له تاران له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و سعوودیه و دانوستانه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه دوا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه بۆ گه‌ڕی داهاتوو له‌ئارادایه گوتی: "عێراق میوانداری دانوستانه‌كان ده‌كات".
خه‌تیبزاده له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ڤیهننایشهوه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، گوتی: "هیچ شتێكی ده‌ستكردمان قبوڵ نییه و له به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانیش رازی نین. لایه‌نی به‌رامبه‌ر له حه‌وت گه‌ڕدا، كاتێكی زۆریان كوشت و دواتر رازی بوون دانوستان بكه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی ئێران".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی تاڵیبان-یشه‌وه بۆ تاران كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان كۆبوونه‌وه گوتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنی بوو، به‌ڵام له خاڵێكدا نین به فه‌رمی دان به تاڵیباندا بنێین".