Muhammet Ali Kemal
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
- سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی درێژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که ''یاسای دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌رزانی ئۆباماکه‌یر'' کاری پێناکرێت، رایگه‌یاند: ''ئۆباماکه‌یر هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مرد. ئه‌م پرۆژه‌یه (پرۆژه یاسای خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کانی ئه‌مریکا) بریتییه له وه‌ستاندنی جێبه‌جێکردنی ئۆباماکه‌یر و گۆڕینی''.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که دەمێکە مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که ''یاسای دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌رزانی ئۆباماکه‌یر'' کاری پێناکرێت، رایگه‌یاند: ''ئۆباماکه‌یر هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مرد. ئه‌م پرۆژه‌یه (پرۆژه یاسای خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کانی ئه‌مریکا) بریتییه له وه‌ستاندنی جێبه‌جێکردنی ئۆباماکه‌یر و گۆڕینی''.
دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پرۆژه یاسا نوێیه‌ی دڵنیایی ته‌ندروستی که ئۆباماکه‌یر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌یه‌وه، له کۆشكی سپی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی سازکرد.
هه‌ریه‌ک له جێگره‌که‌ی مایک پێنس و ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی کۆماریخوازه‌کان له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ئاماده‌بوون. تره‌مپ سه‌ره‌تای گوته‌کانی به ره‌خنه‌گرتن له ئۆباما که‌یر و ناوهێنانی به ''کاره‌سات'' ده‌ستپێکرد و رایگه‌یاند: ''ده‌مانزانی که ئۆباماکه‌یر کاری پێناکرێت. من ماوه‌یه‌کی درێژ به‌ر له‌ئێستا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌م کرد و زانیم که سه‌رناگرێت. له‌ئێستاشدا شکستی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرابووه. ئۆباماکه‌یر هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه مرد''.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد پرۆژه یاسای خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کانی ئه‌مریکا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کۆماریخوازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ئاماده‌کراوه ''پلانێکی نایابه'' رایگه‌یاند: ''دڵنیام که ده‌توانین له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش تێیپه‌ڕێنین''.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن پرۆژه یاساکه به‌ته‌واوه‌تی ئۆباماکهیری هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: ''ئه‌م پرۆژه یاسایه بریتییه له راگرتنی جێبه‌جێکردنی ئۆباماکه‌یر و گۆڕینی. له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵه مه‌که‌ن''.
دۆناڵد تره‌مپ تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆباماکه‌یر کۆماریخوازه‌کانی کۆکردووه‌ته‌وه و گوتی:
''وه‌ک پارتی کۆمارخوازه‌کان، به‌راستی پلانێکی ته‌ندروستی ناوازه‌مان داناوه و ئه‌مه‌ش وایکرد ئێمه کۆبکاته‌وه. ئه‌م کاره ته‌واوده‌که‌ین و وه‌ک ده‌زانن دواتر پلانی باجمان، که دابه‌زاندنی به‌رچاوه له باجدا، ده‌خه‌ینه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه''.