Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
سیناتۆری باشووری كارۆلینای كۆماریخوازه‌كان لیندسی گراهام، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ كه یه‌كێكه له كاندیده سه‌ره‌تاییه دیاره‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ره‌نگه ببێته هۆی روودانی هێرشێكی دیكه‌ی وه‌ك 11ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌مریكا.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی "سی بی ئێس"دا، گراهام ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ستراتیجی ترمپ گرت.
كاتێ ئه‌وه وه‌بیر گراهام هێندرایه‌وه كه له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جۆن بۆینه‌ر، له دژی سیناتۆری ته‌كساس تێد كروز كه یه‌كێكی دیكه‌یه له كاندیده سه‌ره‌تاییه‌كانی پارته‌كه‌ی پشتیوانی له ترەمپ كردووه، گوتی: "ئه‌وه جه‌نگێكی ناوخۆیی پارته‌كه‌یه".
گراهام، باسی له‌وه كرد كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ جێگه‌ی مه‌ترسییه و گوتی: "راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ناو پارتی كۆماریخوازهكاندا جه‌نگێكی به‌رده‌وامی ناوخۆیی هه‌یه، جۆن بۆینه‌ر و من هاوڕێی نزیكیین، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ش به ترەمپ-دا ده‌كات به‌ڵام من واناكه‌م. بۆچی؟ چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ خۆدابڕینه و خۆ تهنیاكردنه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی رووداوێكی دیكه‌ی وه‌ك 11ی سێپته‌مبه‌ر".
لای خۆیه‌وه دۆناڵد ترەمپ له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی گراهامی دایه‌وه و گوتی: "ته‌ماشای دیمانه‌كه‌ی سیناتۆر گراهامم كرد. بۆچی ناڵێن كه وه‌ك منداڵی بچووك "ماركۆ روبیۆ" ئه‌ویشم كردۆته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ململانێكه".
به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی پێویست له ناو پارته‌كه‌یدا، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لیندسی گراهام كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵپه‌سارد.