Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
كاندیدی پارتی كۆماریخوازه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سەبارەت سیاسه‌تی كۆچبه‌ران لە حاڵەتی هەڵبژرادنیدا وەک سەرۆک، راگه‌یاند: "په‌یاممان ئه‌وه‌یه؛ تۆ به رێگای نایاسایی دێیته وڵاته‌كه‌مانه‌وه، نا‌توانیت ببیته هاووڵاتیی ئه‌مریكا، یان نا‌توانیت پێگه‌یه‌كی یاسایی به‌ده‌ست بهێنیت".
دوای سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ مه‌كسیك، دۆناڵد تره‌مپ له شاری فینێکسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، سیاسه‌تی كۆچبه‌رانی راگه‌یاند، كه یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانی کێبڕکێی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كسیك، ئێنریکی بینیا بینیتۆ، ئه‌نجامداوه و گوتی: "مهكسكیك پاره ده‌دات بۆ درووستكردنی دیوارێک له‌سه‌ر سنوور. هێشتا ئه‌وان ئه‌وه نازانن، به‌ڵام پاره ده‌ده‌ن بۆ درووستكردنی ئه‌و دیواره".
تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد ئه‌و بابه‌ته‌ی پێویسته له سیاسه‌تی كۆچبه‌راندا تیشكی بخرێته سه‌ر بریتییه له‌وه‌ی ژیان و ئاسایشی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌وپێشببرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبووردن ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه ناگرێتەوە كه له ئه‌مریكا ده‌ژین.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەکردەوە كۆچبه‌رە نایاساییەکان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان و له چوارچێوه‌ی یاساكاندا وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی دیكه دووباره داواكاریی پیشكهشبكهن بەمەبەستی هاتنیان بۆ ئه‌مریكا و گوتی: "په‌یاممان ئه‌وه‌یه؛ تۆ به رێگای نایاسایی دێیته وڵاته‌كه‌مانه‌وه، نا‌توانیت ببیته هاووڵاتیی ئه‌مریكا، یان نا‌توانیت پێگه‌یه‌كی یاسایی به‌ده‌ست بهێنیت".
تره‌مپ ئاشکرایکرد ده‌یه‌وێت پێنج هه‌زار پاسه‌وانی سنوور بۆ ژمارەی ئێستای پاسەوانانی سنوور زیادبكات، ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و گومرگ كه توانای دیپۆرتكردنه‌وه‌ی خهڵكیین هه‌یه بۆ سێ هێنده زیاد بكات و "هێزی تایبەتی دیپۆرتكردنه‌وه" پێكبهێنێت.
- ره‌خنه له كلینتۆن
دۆناڵد تره‌مپ له قسه‌كانیدا به‌توندی ره‌خنه‌ی له ئیدارەی واشنتۆن و كاندیدی پارتی دیموكراتەکان هیلاری كلینتۆن گرت و ئاشکرایکرد كاتێك سیاسییه‌كانیان ده‌ست به قسه‌کردن له‌باره‌ی ریفۆرم لە سیاسەتی كۆچبه‌راندا دەکەن، باس له "لێبوردن، سنووری كراوه، نزمیی نرخ و چاكسازیی كۆچ" ده‌كه‌ن.
راشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان کە ئه‌م حكوومه‌ته پەیڕەویکرد، نه‌بووایه، كه ئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌مڕۆ لەژیاندا دەبوون".
تره‌مپ ره‌خنه‌ی له پێشنیاره‌كه‌ی كلینتۆن گرت له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیستمێكی كارامان هه‌بێت له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه، ئه‌وا پێویسته له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌وه ئاماده‌بین به‌درووستی بدوێین. ئه‌و (كلینتۆن) زیاتر گرنگی به پێداویستییه‌كانی ئه‌و مرۆڤانه ده‌دات كه به‌نایاسایی ده‌ژین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له ئه‌مریكا له‌هه‌ندێك بواردا له جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مریكی باشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
- دۆخی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه هاووڵاتیی ئه‌مركی
دۆناڵد تره‌مپ كه له وتاره‌كانی پێشوویدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو پێویستە لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بكرێت كه ده‌یانه‌وێت ببنه هاووڵاتیی ئه‌مریكا و نابێت ڤیزا به هاووڵاتیانی هه‌ندێك وڵات بدرێت، له‌وتاره‌كه‌ی فینێکسدا ئاشکرایکرد کە پێویسته ئه‌و كه‌سانه بە تاقیکردنەوەی ئایدۆلۆژییدا تێپەڕبن.
ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویسته له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی "تاوانی نامووس، رێزگرتنی له ژنان، كه‌مینه‌كان و هاوڕه‌گه‌زخوازان، ئیسلامیی توندڕه‌و" پرسیار له كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بكرێت و بۆچوونه‌كانیان وه‌ربگیرێت.