Islam Doğru
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرک -AA
به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره داخراوه‌كه‌ی له تویته‌ر، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌نای بۆ دادگای فیدراڵی برد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاو كراونه‌ته‌وه، پارێزه‌ره‌كانی تره‌مپ له دادگای فیدراڵیی فلۆریدا سكاڵایان له‌سه‌ر تویته‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه، جاك دۆرسێی تۆماركردووه.
له سكاڵاكه‌دا باس له‌وه كراوه، تویته‌ر له ژێر فشاری ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپی داخستووه و تێیدا هاتووه: "له‌م وڵاته‌دا له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی گوتاری سیاسیی و مشتومڕی دیموكراتیدا، هێز به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌كارهێنراوه".
هه‌ر له سكاڵاكه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نێو یاساكانی تویته‌ر بۆ داخستی هه‌ژماره‌كان هه‌ڵبژێردراون و بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌یان به هه‌ژماری حكوومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هێناوه‌ته‌وه، كه چالاكه.
هه‌ریه‌ك له تویته‌ر، یوتیوب و فه‌یسبووك، له ٦ی كانوونی دووه‌می رابردوودا، به تۆمه‌تی هه‌بوونی رۆڵ له هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس و ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ٢٠٢٠دا، هه‌ژماره‌كانی تره‌مپیان بۆ هه‌میشه، هه‌ڵپه‌ساردبوو.